
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتا گەڕی یارییەکان ناکات.
دوای ئەوەی ئەمشەو لە هەفتەی 36 مانچێستەر سیتی بە گۆڵێک لەگەڵ بۆرنمۆس یەکسانبوو، گەنەرز بەبێ رکابەر و بە 82 خاڵ و تیمەکەی پێپ گواردیۆلا بە 78 خاڵ مانەوە.
بردنەوەی نازناوەکە بۆ تۆپچیەکان دەستکەوتێکی گەورە بۆ تیمەکە و هاندەران بەگشتی و، میکێل ئارتێتا بەتایبەت دەبێت. بەوپێیەی یەکەمین جارە دەتوانن ببنە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی لەوەتەی وەرزی 2003/2004 کاتێ بە راهێنەرایەتی ئارسین ڤینگەر بەبێ دۆران نازناوەکەیان بردەوە.
بۆرنمۆس کە ئێستا خاوەنی 56 خاڵە و لە پلەی شەشەم دێت لەدوای لیڤەرپوول، دیارییەکیی ئێجگار بەنرخی پێشکەشی ئارسیانڵ کرد. بەوپێیەی ئەگەر سیتی سێ خاڵی یارییەکەی لە تیمەکەی ئاندۆنی ئیراولا وەرگرتبا، ئەوا دوورنەبوو کۆتا گەڕی پرێمەرلیگ تۆپچیەکانی لەندەن خاڵیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس خاڵیان لەدەستدابا و سیتیزنیش بە بردنەوە لە ئاستۆن ڤیلا کۆتا سەمای بکردایە.
The Arsenal. Your Premier League champions. pic.twitter.com/gNnfzesrhP
— Arsenal (@Arsenal) May 19, 2026



