ئینگڵته‌را

لیڤەرپووڵ 67 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ کڕینی یاریزانێکی پێشووتری بارسا

یاریگا- لە پێناو بەهێزترکردنی  لایەنی هێرشبەری یانەکە، لیڤەرپووڵ 67 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە بۆ کڕینی یاریزانێکی پێشووتری بارسێلۆنا.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، ڕێدز ئامادەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بەو بڕە پارەویەوە گرێبەستی ئاداما تراوری لە یانەی وۆلڤرهامپتن.

تراورێ کە لە فێرگەی لاماسیاوە دەرکەوت، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە ڕیزەکانی خۆی جێی نەکردەوە لە پێگەی سەرەکی، ناوبراو وەک پێشتر لە چاوپێکەوتنەکانیدا درکاندبووی، بەڵێنی دابوو کە ئاستی خۆی بۆ هەموو لایەک بسەلمێنێت.

ئەم وەرزە کە بەهۆی کۆرۆناوە هێشتا یارییەکانی پریمەرلیگ نەگەڕاونەتەوە، تراورێ توانی لەگەڵ وۆڵڤسدا ئاستێکی ئێجگار بەرز پێشکەش بکات و ببێتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان.

هاوکات، هەر بۆ زیاتر کاریگەرکردنی هێڵی پێشەوە، ڕێدز بە تەواوەتی نزیک بووەتەوە لە کڕینی تیمۆ وێرنەری ئەڵمانی لە یانەی لایپزیگ. کۆتا هەواڵەکانیش باس لەوە دەکەن یۆرگن کڵۆپ بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ هاونیشتیمانیەکەیدا کردووە تا بەرەو ئانفیڵد قایلی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button