ئه‌وروپا

ئاداما تراورێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکرێت!

یاریگا – ئاداما تراورێ، یاریزانە لەشجوانەکەی یانەی وۆلڤەرهامپتن بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کراوە بۆ بەشداریکردن لە هەردوو یاری ئەڵمانیا و ئوکڕانیا لە مانگی 9ی ئەمساڵدا.

یاریزانەکە کەوا هێشتا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاری نەکردووە، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دڵنیا نییە کە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاخود مالی یاری دەکات. مانگی 11ی ساڵی ڕابردووش بانگهێشتی ڕیزەکانی ماتادۆر کرا، بەڵام بەهۆی پێکانەوە دوورخرایەوە.

سەبارەت بەم بانگهێشتکردنەش، لویس ئینریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە ڕایگەیاند “لەماوەی دوو وەرزی ڕابردوویدا، بۆتە یاریزانێکی باشتر، ئەو تینووی بردنەوەیە و دەتوانێت زۆر شتمان پێشکەش بکات”.

شایانی باسە تراوترێ پێشتر لە ڕیزی ئیسپانیای خوار تەمەن 21 ساڵانیش یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button