کۆمپانی پێش یارییە چارەنووسسازەکە: بە ئارامی دەنووم

یاریگا –
ڤینسینت کۆمپانی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەی ئەم وەرزەدایە و سبەی شەو میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات لە یاریی گەڕانەوەی پیش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
بایرن بە راهێنەرایەتی کۆمپانی، وەرزێکی نایاب پێشکەش دەکەن، یاریی چوونیان 5-4 لە بەرژەوەندی پی ئێس جی کۆتایی هات. قسەی کۆتایی نێوانیان لەنێو ئالیانز ئارێنا دەبێت.
لەبارەی فشارەکانی پێش ئەو یارییە، راهێنەرە بەلجیکیەکە رەتیکردەوە هەست بە هیچ فشارێک بکات و وتی
هیچ زەحمەتیەکم تووش نابێ بۆ خەوتن. تەنانەت تا ئێستا هەست بە فشاری یارییەکەش ناکەم. من کارەکەی خۆم دەکەم و بەبێ هیچ کێشەیەکیش دەنووم.
سەبارەت بە ئەگەری ریمۆنتادا، کۆمپانی وتی
هاندەرەکانمان باوەڕیان وایە دەتوانین ئەنجامی بدەین. دەمانەوێ یارییەکە بکەینە ساتێکی لەبیرنەکراو.
براوەی نێوان ئەو دوو یانەیە، لە فیناڵ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە کە ئەمشەو بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکتی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید هێنا و بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 2-1 سەرکەوت بۆ کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.



