ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ناپۆلی بڕیاری هێشتنەوەی هەمیشەیی یاریزانێکی دا

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی بڕیاری خۆی دا بۆ هێشتنەوەی هەمیشەیی یاریزانێک لە یانەکەی بەبێ گوێدان بەوەی چی روودەدات لەم وەرزەیان.

یانەکە ئێستادوای 35 هەفتە توانیویەتی 70 خاڵ کۆبکاتەوە و پلەی دووەمی گرتووە. رکابەرایەتی چوار یانەی دیکە، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، رۆما و کۆمۆ دەکات بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، هەربۆیە پێویستی بەوەیە پارێزگاریی لە یاریزانەکانی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی دەیەوێ گواستنەوەکەی راسموس هۆیلوند، کە بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە هاتووە، بکاتە هەمیەشەیی.

بژاردەی کڕینەوەی هێرشبەرە دانیمارکییەکە 44 ملیۆن یۆرۆیە و ناپۆلی دەیەوێ ئەو بڕەیە بدات.

راسموس لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 39 یاریی ئەنجامداوە توانیویەتی 14 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ دوو ئەسێست.

لێدوانی فەرمی لە ناپۆلیەوە سەبارەت بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی یاریزانە 23 ساڵیەکە، جیۆڤانی مانای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەبوو کە رایگەیاند

بەبێ هیچ گومانێک هۆیلوند لێرە دەمێنێتەوە. مەرجێکی کڕینەوەیمان هەیە لە مانچێستەر یونایتد ئەگەر بێتو سەربکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام بەبێ ئەو مەرجەش هێشتا ئەو لە پلانەکانماندایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button