
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی سزای راگیرانی هاندەرانی نەورۆز هەڵوەشایەوە و هاندەران دەتوانن لە ئانفیڵدەکەی کوردستان ئامادەبن.
لیژنەی تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند پێداچوونەوەیان بۆ تانەکەی یانەی نەورۆز کردووە و تانەکە قبووڵکراوە، سزای راگیرانی هاندەرانی نەورۆز بۆ یەک یاریی هەڵدەوەشێتەوە و ئەمڕۆ هاندەرانی نەورۆز دەتوانن لە یارییەکەی شوڕتە لە یاریگا ئامادەبن.
ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت، یانەی نەورۆز دەستبەجێ تانەی لە بڕیارەکەدا، هەروەها یانەی قوە جەوییە بەیاننەمەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە یاریگای نەورۆز هیچ سووکایەتییەکیان پێنەکراوە و بەپێچەوانەوە رێزێکی زۆریان لێگیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایاری 2026، یانەی نەورۆز لە یارییەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری شوڕتە دەکات و یارییەکە کاتژمێر 17:30 بەکاتی هەولێر لە ئانفیڵدەکەی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا دوو رۆژ لەمەوبەر وەکوو یەکەم سەرچاوە ئاشکرایکرد سزاکەی سەر یانەی نەورۆز هەڵدەوەشێتەوە و ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بڕیارەکەی راگەیاند.



