عێراقکوردستانگرنگترین

تەواو؛ سزاکەی یانەی نەورۆز هەڵدەوەشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

سزای سەر یانەی نەورۆز هەڵدەوەشێتەوە و هاندەران دەتوانن بۆ یارییەکەی شوڕتە لە ئانفیڵدەکەی کوردستان ئامادەبن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکان زانیاری وردی دەسکەوتووە و بۆی دەرکەوتووە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە سزاکەی سەر یانەی نەورۆز هەڵبوەشێتەوە و هاندەران بۆ یارییەکەی شوڕتە دەتوانن لە یاریگا ئامادەبن.

ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت، یانەی نەورۆز دەستبەجێ تانەی لە بڕیارەکەدا، هەروەها یانەی قوە جەوییە بەیاننەمەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە یاریگای نەورۆز هیچ سووکایەتییەکیان پێنەکراوە و بەپێچەوانەوە رێزێکی زۆریان لێگیراوە.

هەر بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گوێی بۆ یانەی نەورۆز و یانەی قوە جەوییە گرتووە و بڕیاریداوە سزای سەر هاندەرانی نەورۆز هەڵبوەشێنێتەوە.

سێشەممەی داهاتوو 5ـی ئایاری 2026، یانەی نەورۆز لە یارییەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری شوڕتە دەکات و یارییەکە کاتژمێر 17:30 بەکاتی هەولێر لە ئانفیڵدەکەی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئێستا سزاکەی نەورۆز هەڵوەشێننەوە؛ قوە جەوییە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە

 

Back to top button