ئینگڵته‌را

یانەی لیڤەرپوول دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی تا کۆتایی وەرز ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی یانەکەی تا کۆتایی وەرز بەهۆی پێکانەوە ڕاگەیاند.

ڕێدز، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاهەنگی بوون بە پاڵەوانی خولی ئینگلیزیان گێڕا، بە فەرمی پێکان و دوورکەوتنەوەی جۆیل ماتیپی بەرگریکاری یانەکەی ڕاگەیاند و ناوبراو تا کۆتایی یارییەکانی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی لیڤەرپووڵ، یاریزانە کامیرۆنیە 28 ساڵیەکە، لە یاریی دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئیڤەرتۆن لە قاچیدا تووشی پێکان هاتووە.

لیڤەرپووڵ پریمەرلیگیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە پێش چەند هەفتە لە کۆتایی هاتنی خولەکە. لە چامپیۆنزلیگیش لەسەر دەستی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی 16 ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button