ئینگڵته‌را

جێرارد ئەم یاریزانە بە شایستەترین دەبینێت بۆ باشترین یاریزانی ساڵ لە پریمەرلیگ

یاریگا- ستیڤن جێراردی ئەفسانەی لیڤەرپووڵ و ڕاهێنەری ئێستای ڕێنجەرزی سکۆتلاندی، پێنج یاریزان دەپاڵێوێت بۆ خەڵاتی یاریزانی ساڵ لە پریمەرلیگ، بەڵام شایستەترینیان دەستنیشا  دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “زە ئەتڵەتیک” جێرارد گوتی: “ڤان دایک، ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد و سادیۆ مانێ هاوشێوەی هێندرسۆن باش بوون بە تەواوەتی، بەڵام لێهاتوویی لە سەرکردایەتی هێندرسۆن وا دەکات باشترینەکەم بەو ببەخشرێت. کیڤن دیبروینیش هەموو ئەوانەی تێدا دەبینرێت کە لە سیانەی ڤان دایک و ئارنۆڵد و مانێ دا هەیە، بەڵام لای من هێندرسۆن وەک شایستەترین دەمێنێتەوە. پێم وابێت ئەگەر بە دەستیشی بهێنێت کەس مشتومڕ و پرتەوبۆڵەی لە بارەیەوە ناکات.”

پریمەرلیگ 20ی ئەم مانگە دەست پێ دەکاتەوە دوای پەککەوتنی زیاتر لە سێ مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ڕێدز تەنها شەش خاڵی پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button