ئینگلتەرا

بەهۆی سزاکەی ئیڤەرتن چوار یانەی پریمەرلیگ داوای قەرەبوو دەکەن

سزادانی ئیڤەرتن مقۆمقۆی خستۆتە نێو شەقامی وەرزشی ئینگلتەرا

یاریگا –
ئەمڕۆ تۆپی پێی ئینگلیزی بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت دوای ئەوەی سزای یانەی ئیڤەرتن ڕاگەیەندرا بە کەمکردنەوەی 10 خاڵ لەو یانەیە.
جۆری سزاکە لە مێژووی خولەکەدا بێ پێشینەیە و هەرگیز هیچ یانەیەک ئەو ژمارە خاڵەی لێ نەشکێنراوە.

دوابەدوای بڵاوبوونەوە ئەو هەواڵە، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی ئیکۆی بەریتانی پشتبەست بە زانیارییەکانی دەیلی تەلەگراف، تا ئێستا چوار یانە لەسەر هێڵن ڕەنگە داوای قەرەبوو بکەنەوە بەو ئومێدەی سزادانەکەی ئیڤەرتن، مافی ئەوان بگەڕێنێتەوە کە یانەکانی ساوسهامپتن، لیستەر سیتی، لیدز یونایتد و بێرنلین.
ئیڤەرتن وەرزی ڕابردوو لە پلەی حەڤدهەم کۆتایی بە خول هێنا و، یانەکانی لیستەر، لیدز و ساوسهامپتن بە دوای یەک دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ. هەرچی بێرنلیە، سەرکەوتووی وەرزی رابردووی چامپیۆنشیپە بۆ پریمەرلیگ، بەڵام ئەم وەرزە لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەیە دوای 12 هەفتە و، ئیڤەرتنی سزادراویش پلەیەک سەرووتر دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button