بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راستیەکە ئەوە نییە ئاتلێتیکۆ مەدرید پیشانی دا، ئالڤارێز هەر دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید!

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو یەکێک بوو لە شەوە پڕ بابەتەکانی چیرۆکی میرکاتۆی هاوینە کاتێک ریال مەدرید ئارەزووەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی ئاشکراکرد کە لە رۆژی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ریال مەدریددا موژدەی گواستنەوەیەکی زەبەلاحی دا بەبێ ئەوەی ناوی یاریزانەکە بهێنێت، بەڵام جەختیکردەوە کە گرێبەستێکی 150 ملیۆن یۆرۆیی دەبێت.

یانە شاهەنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە ئۆفەریان بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی خولیان ئالڤارێز کردووە. هەر راستەوخۆ دوای بەیاننامەکەی مێرێنگی، لای خۆیانەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە توانجی جۆراوجۆر هاتنەدەنگ و گاڵتەیان بە هەوڵەکانی ریال کرد و جەختیانکردەوە کە بەکەمتر لە 500 ملیۆن یۆرۆ کە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی، دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان نابن.

ئێستا؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە

بەڵام سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو شتێکیتر دەڵێت جیاواز لەوەی ئاتلێتیکۆ بانگەشەی بۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فراشۆ گایارۆردۆ رۆژنامەنووس لە ئێلچیرینگیتۆ، خۆزێ مۆرینیۆ داوای لە فلۆرێنتیۆ پێرێز کردووە ئالڤارێزی بۆ بگوازنەوە.

ئەمشەو خۆزێ گەڕایەوە وەک راهێنەری ریال مەدرید دەستنیشانکرایەوە و بڕیارە بازاڕێکی چالاکیان هەبێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.

وەک ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی، لەگەڵ ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرە 150 ملیۆنیەکەی رەتکردووەتەوە، لە بەرامبەردا ریال مەدرید پاشەکشێی نەکردووە، بەڵکوو بڕەکە بەرزدەکاتەوە بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا، گایاردۆ ئاشکرایکردووە کە گواستنەوەکە هەر روودەدات، یان بە بەڵێم یان بە بەڵێ!

بابەتی زیاتر

Back to top button