زاخۆعێراقکوردستانگرنگترین

یانەی زاخۆ روونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە

Yariga App

یانەی زاخۆ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی وەرزی رابردوو بڵاوکردەوە، کە تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانانەی وەرزی رابردوو یارییان بۆ یانەکە کردووە و تەئکیدیان کردووە، کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی نییە.

هەر لە روونکردنەوەکەدا یانەی زاخۆ دڵنیایی دا هاندەرانی یانەکە: لێرەر تەئکید دەکەینەوە لە ئەگەری بوونی هەر گرێبەستێکی نوێ یاخود نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکان بەفەرمی لە پلاتفۆرمەکانی فەرمی یانەکەمان بڵاوی دەکەینەوە.

لە کۆتاییدا یانەی زاخۆ داوای کرد، کە دەزگا راگەیاندنەکان خۆیان لە هەموو دەنگۆ و هەواڵی نافەرمی بپارێزن، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی کەشی یانەکە و داوای پاڵپشتی زیاتری لە هاندەران و دەزگا راگەیاندنەکان کرد.

 

 

Back to top button