ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ بێنفیكا شوێنگرەوەی جۆزێ مۆرینیۆی دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی شوێنگرەوەی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی یانەكەی دیاریكرد.

كەمێک پێش ئێستا هەژماری فەرمی بێنفیكا رۆیشتنی جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بۆ ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی راگەیاند.

هەژماری فەرمی بێنفیكا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ماركۆ سیلڤا بۆ ماوەی دوو وەرز و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ وەرزێكی دیكە پەیوەندی بو بێنفیكاوە كرد.

ماركۆ سیلڤای پۆرتوگالی بۆ ماوەی پێنج وەرز راهێنەری فولهامی ئینگلیزی بوو وەرزی رابردوو توانی 52 خاڵ بل یانەكە كۆبكاتەوە و لە پلەی یازدەیەم كۆتایی بە وەرزی 2025/26 بهێنن.

لەگەڵ فولهام راهێنەرایەتی 229 یاریی كردووە و توانیویەتی 104 یاریی بباتەوە، 42 یاریی یەكسان بێت و 83 یارییش دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button