ئه‌ڵمانیا

هاندەرانی بۆندسلیگا هاری کەین سەرسام دەکەن

دوای 14 ساڵ یاریکردن لە ئینگلتەرا، کین سەرسامە بە هاندەرانی خولی ئەڵمانی

یاریگا –
هاری کینی ئینگلیزی وەرزی یەکەمی لەگەڵ بایەرن میونخ بە درێژەدان بە توانا گۆڵکارییەکەی دەستی پێکرد و، هەر زووو توانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تۆپی پێی ئەڵمانی بگونجێنێت.

گۆڵکارە مێژووییەکەی تۆتنهام هاوینی ڕابردوو بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد دوای ساڵانێکی زۆر لە یاریکردن بۆ سپێرس. هەرچەندە لەگەڵ گەیشتنی بە بایەرن، بەهۆی نەبوونی زۆری کاتەوە ئامادەیی تەواوی نەبوو بۆ یارییە یەکلاکەرەوەکەی جامی سووپەری ئەڵمانیا کە بە شکستی یانەکەی کۆتایی هات بەرامبەر لایپزیگ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام، بەڵام ئەو یارییە یادگارییەکی تایبەتی لای شازادە ئینگلیزییەکە جێهێشتووە بۆ ئەو پێشوازییەی لێی کراوە. لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ ڕۆژنامەی FourFourTwo، کین وتی: “یەکەم یارییم هەستێکی سەرسوڕهێنەر بوو. کەشەکە (کاردانەوەی هاندەران) شتێکی تایبەت بوو. هەر لەو کاتەوە زانیم ئەوە یەکەم جار و کۆتا جار نابێت. تۆپی پێی ئەڵمانی پڕ هەیەجانترین هاندەرانیان هەیە کە تا ئێستا بینیومە.”
لە درێژەی قسەکانیدا وەسفی چرکەساتی هاتنە نێو یارییەکە دەکات و وتی: “بیرمە لە چاوەڕوانیدا بم بچمە ژوورەوە، دەنگی تەپڵ و بینینی ئەو هەموو بانەر و ئاڵایە واقم وڕ مابوو!. کلتوری هاندەرانی تۆپی پێی ئەڵمانی هەر لە سەرەتاوە سەرجی ڕاکێشام.”
لە 16 یارییدا لەگەڵ بایەرن، کین توانیویەتی بە 21 گۆڵ و 7 ئاسیست، خۆی لە دڵی هاندەرانی میونخدا جێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button