ئه‌ڵمانیا

موسیالا : بارودۆخی ئێستامان زۆر بێزارکەرە

ئێمە بایرنین رقمان لە دۆڕانە...

یاریگا –

جەمال موسیالا، ئەستێرەی لاوی بایرن میونشن دەڵێت، تیپەکەی رقی لە دۆڕاندنە و باردودۆخیان بەرامبەر لازیۆ زۆر جیاواز دەبێت.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە چوارچێوەی هەفتەی 24ی بۆندسلیگا بەرامبەر فرایبۆرگ یاریی کرد و بە ئەنجامی 2-2 یارییەکە کۆتایی هات.

موسیالا توانی لە خولەکی 75 گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار بکات و هیوای خواست بایرن بەم گۆڵە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەمە رووی نەدا و لە خولەکی 87 گۆڵی یەکسیانیان لێکراوە.

ئه ستێره ئەڵمانییەکه دوای یارییەکه له چاوپێکەوتنێکدا گوتی:

ئێمه بایرنین و رقمان له دۆڕانه. لەوەتەی پەیوەندیم بەم یانەیەوە کردووە، دەزانم بایرن هەمیشە بەدوای سەرکەوتن و پاڵەوانێتیدا دەگەڕێت. ئێستا دۆخەکە بۆ ئێمە زۆر بێزارکەرە. هەموومان دەمانەوێت سەرکەوین و ناوسناوی ئەم وەرزەش بەدەست بهێنین. دەبێت ئەرێنی بیر بکەینەوە و باشترین یاری بکەین دواتر دەبینین چی روودەدات.

ناوەڕستکارە لاوەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

هەرچەندە ئەمڕۆ سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا، بەڵام هەلی گۆڵکردنی زۆرمان هەبوو و ئەوەش شتێکی ئەرێنییە. ئەگەر بتوانین کاریگەرتر بین، ئەنجامەکان جیاواز دەبێت. دەبێت رۆژی سێشەممە هەلی گۆڵکردنی زۆر دروست بکەین و لە باشترین بارودۆخدا بین. ئەگەر ئێمە بەدوای پاڵەوانیەتی دا دەگەڕێین، دەبێت ئەم دەرفەتانە بقۆزینەوە و بە گۆڵ کردن نیشانی بدەین کە ئێمە پاڵەوانین.

جەمال موسیالا، لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لە خولی ئەڵمانیا 108 یاری ئەنجامداوە. لەو ژمارەیەش 74 بردنەوەی بەدەستهێناوە، 29 گۆڵیشی بۆ باڤارییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button