ئه‌ڵمانیاگرنگترینیاریگا

بۆچی توخێل جانتای گەشتی لەگەڵ خۆی بردبووە یاریگا؟

شێوازی داهێنەرانەی توخێل بۆ نارەزایەتی دەربڕین...

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن، شێوازێکی سەیری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دوورخستنەوەی لە بایرن لە کۆتایی وەرزدا بەکار هێنا.

لەدوای دەفرە بەناوبانگەکەی مارسێلۆ بیلسا، راهێنەری ئەرجەنتینی، لە دوێنێوە هەمووان ئاشنا جانتای تۆماس توخێل بوون. راهێنەرە ئەڵمانییەکە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت، بەشێکی یارییەکەی دوینێ شەوی بەرامبەر لایپزیگ لەسەر جانتایەکی گەشت کردن دانیشتبوو.

دوای سێ دۆڕانی لەسەریەک،  رۆژی چوارشەممە یانەی بایرن و توخێل رایانگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هاوکارییەکانیان تەواو دەبێت و راهینەرە ئەڵمانیەکە بایرن جێدەهێڵێت. لە دوای ئەم رۆژەوە لە یەکەم یاریدا توخێل بڕیاریدا لەسەر جانتایەکی ئەلەمینیومی کۆن دابنیشێت و سەیری یارییەکە بکات. دیمەنێک کە بە روونی سەرنجی ئامادەبووانی ناو یاریگا و بینەرانی تەلەفزیۆنی بۆ لای خۆی راکێشا، زۆرێک ئەم کردارەی توخێلیان پەیوەست کردووە بە جێهێشتنی لە بایرن لە کۆتایی وەرزدا.

چاوپیکوتنی توخێل لە دوای یاریی بەرامبەر لایپزیگ

لە کۆتایی یارییەکەدا پەیامنێرەکە پرسیاری سەبارەت بە جانتاکا لە توخێل کرد و پرسی ئایا ئەوە جانتای گەشت کردنی تۆیە؟

تۆخێل بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و گوتی:

بەڵی، بە تایبەتی لە ماڵەوە هێنابووم. جانتایەکی ئەلەمنیۆمییە و کەلوپەلەکانم  لەناوەوەی داناوە. هەموو شتێکم پێشتر کۆ کردووەتەوە و خستوومەتە ناویەوە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بەڕاستی بڕیارێکی هاوبەشە، توچێل وەڵامێکی مانادارێکی دیکەی دایەوە و پێکەنینێکی لەسەر ڕووخساری بوو و گوتی:

من هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو گفتوگۆ نهێنییە نادەم. بەڵام من هێشتا کارمەندی بایرنم و وەک کارمەندێک مافی قسەکردنم نییە، بەڵام هەموو شتێک باشە.

توخێل لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بە هیچ شێوەیەک گرنگ نییە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا دەکەم. من لە رۆڵی راهێنەردام و بەرپرسیارم لە تەواوی ستافەکە. ئەمە وەرزشی پیشەگەرانە و بۆ هەر خاڵێک شەڕ دەکەین. هەستیارییەکان جارێ وەلادەنێین.

بایرن میونشن هەشت خاڵ لەدوای بایەر لیڤەرکوزنەوەیە و 11 هەفتە ماوە تاوەکوو یارییەکانی بۆندسلیگا کۆتایی پێبێت، لەکاتێکدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە لازیۆ لە رۆما دۆڕا و ئەگەر بیەوێت بۆ قۆناخی داهاتوو سەربکەوێت دەبێت لە یاریی گەڕانەوە لە 5ی ئازاردا بە دوو گۆڵی بێوەڵام بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button