ئینگلتەرا

سەڵاح هاوتیمێکی خۆی بە شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دەزانێت

یاریگا- دوای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ لەلایەن لیڤەرپووڵەوە، بۆچوونەکان بە زۆری هەر بۆ ئەوە دەچن یاریزانێکی ئەم یانەیە شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەکەی پریمەرلیگ دەبێت.

ئەگەرچی زۆرێک ناوی موحەمەد سەڵاح دەپاڵێون بۆ خەڵاتەکە، کەمیش نین ئەو بۆچوونانەی کە جۆردان هێندرسۆنی کاپتنی ڕێدز بە شایستە دەزانن، لە نێویشیاندا خودی ئەستێرە میسڕییەکە لە تازەترین لێدوانیدا سەرکردەکەی ڕێدز بە شیاوی خەڵاتەکە دەبینێت. سەڵاح بۆ بین سپۆرتس دەڵێت: “من هێندرسۆن هەڵدەبێژم. ئەو سەرکردەیە و وا بۆ هەشت-نۆ ساڵ دەچێت لێرەیە. لە سەرەتادا گرفتی هەبوو، زۆر بە توندیش ڕەخنەی لێ دەگیردرا. بەڵام ئەو ئێستا خۆشەویستی هەمووانە. هەوڵ دەدات یارمەتی هەموومان بدات و هاوکاری لاوەکانیش دەکات تا خۆیان بگونجێنن.”

هەر لەو دیمانەیەدا گۆڵکارەکەی ڕێدز هیوای خواست بۆ ماوەیەکی زۆر لە لیڤەرپووڵ بمێنێتەوە و نازناوی زیاتریش بە دەست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button