ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

سادیۆ مانێ دووڵی لای لیڤەرپووڵ درووست کردەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ڕێدز پلانی بۆ جێگردنەوەی داناوە

یاریگا- لیڤەرپووڵ لە دۆخی نادڵنیاییە لە بارەی سادیۆ مانێ و بێدەنگیەکەی سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێدز بیری لە پلانی پێشوەختە کردۆتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، لە نێویشیان دا “زە سەن” باس لەوە دەکرێت بەرپرسانی لیڤەرپووڵ هەست بە بێ هیوایی دەکەن لەوەی مانێ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کە ساڵی 2023 کۆتایی دێت. ئەو ڕاستیەش دەزانن کە یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان چاودێری پێشهاتەکان دەکەن بۆ قۆستنەوەی.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ڕێدز پلانی هەیە بەوەی یاریزانەکەی ئاڵوگۆڕ پێ بکات لەگەڵ پاریس بەرامبەر کیلیان مباپێ و لەگەڵ بڕی 200 ملیۆن پاوەند.

ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەگەرچی یۆرگن کڵۆپ خوازیاری هێشتنەوەی هێرشبەرە سەنیگالیەکەیە، بەڵام هەوڵە پێشوەختەکانی خستۆتە گەڕ و گوایە پەیوەندی کردووە بە ئەستێرە فەڕەنسیەکەوە تا رازی بکات بە گواستنەوەی بۆ ئانفیڵد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button