ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ ئامادە کردووە

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەگەری گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ تەرخان کردووە.

تەنها 3 هەفتەی ماوە بۆ داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینە، بابەتی کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان هێشتا پرسیارێکی گەورەیە و وەڵام نەدراوەتەوە. یانە فەرەنسییەکە نایەوێت سوپەرستارەکەی بە خۆڕایی لەدەست بدات و بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکەی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوان چاویان لەوەیە لەم هاوینەدا ئێمباپێ بفرۆشن.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ریال مەدرید کە ئامانجی داهاتووی ئێمباپێیە، تاوەکوو ئێستا سەبرێکی زۆری هەیە و چاوی لەوەیە بۆ وەرزێکی تر وەک یاریزانێکی ئازاد گریبەستی لەگەڵدا بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، یانەی ریال مەدرید لەم ماوەیەدا چاوەڕێی جوڵەیەک لەلایەن ئێمباپێ یان پاریس سانجێرمانەوە بووە، تاوەکوو ئێستاش بەشێوەیەکی فەرمی ئۆفەریان پێشکەش نەکردووە. بەڵام ئەو بڕەی کە دەیانەوێت ئەستێرە فەڕەنسییەکەی پێ بگوازنەوە بە نیزیکەیی دیاری کراوە.

پێش ئەمەش رێژەیەکی نزیکەی 240 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم گرێبەستە دانرابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم رۆژنامە ئیسپانییە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ریال مەدرید ئامادەیە بە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ لەم وەرزەدا دانوستاندن بکات. پێویستە مووچەی
ئێمباپێ بۆ ئەم بڕە پارەیە زیاد بکرێت کە نزیکەی دەکاتە نیوەی ئەم بڕە پارەیەیە.

ریال مەدرید هێشتا دەستی بە دانوستاندنەکانی نەکردووە، بەڵام ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داهاتوودا ئەمە رووبدات، چونکە پێناچێت پاریسییەکان ئامادەبن لە وەرزی داهاتوودا لە دوای روودانی ناخۆشیەکان لەلایەن هەردوو لاوە ئەم یاریزانە بێبەرامبەر لەدەست بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button