ئیسپانیا

گاڤی داوای روونکردنەوە لە چاڤی دەکات

یاریگا –

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت گاڤی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئێمباپێ پێشکەش بە پاریس سانجێرمان بکات، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا زۆر دڵتەنگ بوو و دوێنێش سەبارەت بە هەمان بابەت لەگەڵ چاڤی قسەی کرد و داوای روونکردنەوەی لێکردووە.

لە گەشتە ئەمریکییەکەدا بەداخەوە گاڤی نەیتوانی یاری بۆ بارسێلۆنا بکات. لە کاتێکدا لەگەڵ تیپەکە گەشتی ئەمریکای کردبوو، بەڵام بە هۆی پێکانێکی خراپ چاڤی نەیتوانی بیخاتە ناو پێکهاتەکەوە، بەڵام راپۆرتە پزیشکیەکان دەریدەخەن کە دەتوانێت لە یارییەکەی جامی خوان گامپێر بەرامبەر تۆتنهام کە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت یاری بکات.

هاوکات ئه ستێره لاوەکەی بارسا له چه ند رۆژی رابردوودا تا رادەیەک نائارام و دڵته نگ بوو و داوای له چاڤی کرد روونکردنەوەی بۆ بدات له باره ی ئه و ده نگۆیانەی ئەم دواییه.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، گاڤی زۆر دڵتەنگە بەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوەندی دەنگۆکاندایە و باس لەوە کرا کە لەگەڵ رافینها و دێمبلی پێشکەشی پاریس سانجێرمان کراوە لە بەرامبەر وەرگرتنی ئێمباپێ.

بەڵام راهێنەرە کەتەلۆنییەکە نیگەرانییەکانی گاڤی کەمکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دۆخەکە بە پێچەوانەوەیە و ئەوە پاریس سانجێرمان بوو داوای ئاڵوگۆڕی فرۆشتنی ئێمباپێی کرد و بارسا هەرگیز یاریزانەکانی پێشکەشی یانەکانی تر ناکات. چاڤی بە گاڤی وتووە کە هێشتا جێگەی تایبەتی لە پلانەکانیدا هەیە و بە هیچ شێوەیەک نیگەران نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button