ئینگلتەرا

کڵۆپ لە بارەی بەشداری پێنەکردنی سەڵاح و ڕۆبێرتسۆن ڕوونکردنەوە دەدات

یاریگا- لیڤەرپووڵ یەکەمین یاری خۆی ئەنجام دا بەرامبەر ئیڤەرتۆنی هاوشاریی، ئەوەش دوای سێ مانگ پەککەوتنی خولی ئینگلیزی هەهۆی ڤایرۆسکی کۆرۆناوە. یارییەکەش بە یەکسانبوونی سپی کۆتایی هات.

پێش ئەو یارییە هەستیارە بەوپێیەی دێربیەکی هەستیارە بۆ هاندەرانی دوو یانەکە، هاندەرانی ڕێدز چاوەڕێ بوون یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر بە تەواوی چەکە قورسەکانیەوە بێتە یاریگاوە، بەتایبەت ئەستێرەی یەکەمی یانەکە موحەمەد سەڵاح، تا هەرچی زووە هەفتەیەک زووتر نازناوەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام تەواوی یارییەکە ئەستێرە میسڕیەکە لەسەر کورسی یەدەک مایەوە، لە دوای یارییەکە کڵۆپ پاساوی بۆ بڕیارەکەی هێنایەوە و گوتی: “سەڵاح و ڕۆبێرتسۆن و شاکیری هەموو ئەو ماوەیەی ڕاهێنان و خۆئامادەکردن، نەیانتوانی هەموو ڕاهێنانەکان بکەن. هەر بڕیارێک من بیدەم، دەبێت گوێ لە دەستەی پزیشکان بگرم. ئەوان پسۆر و شارەزان، ئەگەر گوێیان لێ نەگرم… ئیتر بۆچیانمە؟

سەڵاح ئامادە بوو بۆ یەدەک و ڕەنگە بۆ چەند خولەکێکی کەمیش. ڕۆبێرتسۆنیش ئەگەر پرسیاری لێ بکەم، دەڵێت بەڵێ دەتوانم یاری بکەم. ئەوە شتێکی باشە بەڵام دەستەی پزیشکی وتیان نەخێر هێشتا نا. بۆیە هەردووکیان بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئامادە دەبن.”

دوای ئەو یەکسانبوونەیان لە هەفتەی 30 پریمەرلیگ، ڕێدز پێویستی بە چوار خاڵە تا نازناوەکە ببنەوە کە 30 ساڵە لێی بێبەشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button