ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: زۆر زۆر خۆشحاڵم بەو دیمەنەی نێوان لۆریس و سۆن!

یاریگا- لە یاری نێوان تۆتنهام و ئیڤەرتۆن کە 1-0 لە بەرژەوەندی سپێرس کۆتایی هات، لە کۆتایی گێمی یەکەمدا دیمەنی پەلاماردانی هوگۆ لۆریسی گۆڵپارێز بۆ سەر هیونگ مین سۆن بینرا و گۆڵپارێزەکە تووڕەیی لێ دەباری.

سەبارەت بەو دیمەنە، جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەر قسەی خۆی کرد و گوتی: “ئەوەی دەبێت لۆمە بکرێت سەبارەت بەوە، منم… چونکە منم بەردەوام وا لە یاریزانەکان دەکەم زۆرتر لە یەک بخوازن و ڕەخنەگربن لە پێناو گشتدا. بەو دیمەنەی لۆریس و سۆنیش زۆر زۆر دڵخۆشم، چونکە دەرخەری ئەوەیە کە گوێ دەدەنە یارییەکە. دەرخەری ئەوەیە کە زیاتر چاوەڕوانی لە یەکتر دەکەن تا پێشکەشی بکەن. لۆریس ویستوویەتی هێڵی پێشەوە دەبێت زیاتر فشار بکەن.”

بەو بردنەوەیە لە هەفتەی 33ی پریمەرلیگ، تۆتنهام لە پلەی هەشتەم دێت بە جیاوازیی نۆ خاڵ لە کۆتا پێگەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ کە چێڵسی داگیری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button