ئیتاڵیا

مۆرینیۆ لە راهێنەرایەتی رۆما دووردەخرێتەوە

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، بەهۆی ئەنجامەکانی خراپەکانی لەگەڵ یانەکەی، بە تایبەت دۆڕانەکەی بەرامبەر لازیۆ لە جامی ئیتاڵیا، پێگەکەی لە مەترسیدایە و رەنگە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیان، دوای دۆڕانەکەی رابردوو لە یاریی دێربی، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، لە ئەگەری شکست بەرامبەر ئەیسی میلان لە یاریی داهاتوو، رەنگە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

مۆرینیۆ بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر ئەیسی میلان، لە گەڕی بیستەمی سێریائەی رووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگی دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی بەهۆی کارتە سوورەکەی لە یاریی رابردوو، ناتوانێت لەم یارییە ئامادە بێت و پێدەچێت یاریی رابردووشی لە سێریائەی، دوایین رۆژی راهێنەرایەتی بێت لەگەڵ رۆما.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆما، لە 137 یاریی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کردووە و خاوەنی 68 بردنەوە و 39 دۆڕانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button