ئینگلتەرا

یورگن کلۆپ: ئێوە هیچ لە تۆپی پی نازانن

یاریگا –

یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بەهۆی پلاندانان بۆ یاری تیپەکەی بەرامبەر مانچێستەرسیتی، زۆر تووڕە بووە.

دوێنێ لیڤەرپوول لە هەفتەی 12ی پرێمەرلیگدا رووبەڕووی برێنتفۆرد بووەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەم تیپەی بردەوە و بە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشەنگ گەیاندە یەک خاڵ.

ئێستا تیپەکەی یۆرگن کلۆپ دەبێت لە دای یارییە نیستیمانییەکان، رووبەڕووی خوێندکارەکانی پێپ گواردیۆلا ببنەوە و دەرفەتی گەیشتن بە لوتکەیان بۆ رەخساوە. بەڵام بەهۆی کاتی یارییەکە کلۆپ رەخنەی زۆری لە خشتەی یارییەکە گرت و تووڕە بوو چونکە یاریزانەکان دەبێت دوای ماوەیەکی کەم لە بەشداریکردن لە یارییە نیشتمانییەکان بگەڕێنەوە ئینگلتەرا و لەم یارییە هەستیارەدا یاری بکەن.

هەروەها یاریزانانی وەک ئیدێرسۆن، ئەلیسۆن بێکەر، لویس دیاز و جولیان ئەلڤارێز کە گەشتێکی درێژ و سەختیان لە ئەمریکای باشوورەوە هەیە، کاریگەرییەکی زۆری ئەم گەشتەیان لەسەر دەبێت.

کلۆپ کە بەهۆی ئەم خشتەی یارییەوە زۆر تووڕە بوو، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

چۆن دەکرێت یارییەکەمان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە کاتژمێر 12:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدەیت؟” ئەم کەسانە هیچ لە تۆپی پێ تێناگەن. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە ئەم دوو تیپە بەیەکەوە نزیکەی 30 یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەکانیان هەیە و دەبێت دەستبەجێ بیانخەینە ناو فڕۆکە و بیانگەڕێنینەوە ناو یاریگا.

هەردوو یانە بڕیارە لە 25 ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 15:30 نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان، لە میانەی هەفتەی سێزدەیەمی پریمەرلیگدا لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕۆی یەکدی ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button