ئیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ: ئۆفەری یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگم رەتکردەوە

هۆکارێکی سەیر!

یاریگا –

بۆ یەکەمجار رۆدریگۆی بەرازیلی نهێنییەکی ئاشکراکرد و رایگەیاند ئۆفەرێکی لیڤەرپوولم رەتکردووەتەوە.

رۆدریگۆی ئەستێرەی ریال مەدرید، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی گاردیان ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2017 لیڤەرپوول ئۆفەرێکی باشی پێشکەش کردووە، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

لە ساڵی 2017 نزیکبووم لەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکەم، گرێبەستەکە بە 3 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێهێنرا.

بەڵام من گرێبەستەکەم هەڵوەشاندەوە و گوتم نەخێر، هەرچەندە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول زۆر باشبوو، بەڵام ویستم لە سانتۆس بمێنمەوە، مێژوو بنووسمەوە و خوێندنەکەم تەواو بکەم. پاشان یانەکە جێبهێڵم.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بە درێسی مێرێنگی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 207 یاری کردووە، 52 گۆڵی کردووە و 40 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button