ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەكاری رێككەوتنی نێوان ئالفۆنسۆ دەیڤز و ریال مەدرید

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری رێككەوتنی نێوان ئالفۆنسۆ دەیڤزی كەنەدی و بەرگریكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد، كە ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێككەوتن و پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات.

گرێبەستەكەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی كادێنا سێر ریال مەدرید وردەكارییەكانی گواستنەوەی دەیڤزی ئامادە كردووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستەكەی ئەستێرە كەنەدییەكە لەگەڵ یانە شاهانەكە بۆ ماوەی چوار وەرز بێت.

ئەوەش خراوەتە روو، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە 50 ملیۆن یۆرۆیان داناوە.

ئالفۆنسۆ دەیڤز لەم وەرزەدا لە 28یاری بەشداری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button