ئیسپانیاگرنگترین

سکاڵایەکەی خیتافی دژی بێڵینگهام گەورەتر کرا و ئەگەری سزادانی هەیە

یاریگا-

ئەمڕۆ سکاڵایەکی یانەی خیتافی دژی جود بێڵینگهام رەوانەی بۆردی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرا و ئەگەری سزادانی ناوەڕاتسکارەکەی ریال مەدرید لەئارادایە.

بەر لە دوو هەفتە لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و خیتافی، بێڵینگهام بەوە تۆمارکرا بە مەیسن گرینوود یاریزانی خیتافی گوتووە رەیپیست (دەستدرێژکەری سێکسی)، دوای یارییەکە یانەی خیتافی لەسەر ئەم قسانە سکاڵای تۆمارکرد.

لەبەر ئەوەی بەڵگەی پێویست لەبەردەست نەبوو، کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریدا کەسێکی پسپۆڕ لە خوێندنەوەی زمانی جەستە بەکرێ بگرێت بۆ ئەو کارە، ئێستا کەسی پسپۆڕ راپۆرتی کۆتایی ئامادەکردووە و بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاس،  لالیگا بڕیاریدا راپۆرتەکە بنێرێت بۆ بۆردی بەڕێوەبردنی لالیگا لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەوان دادوەرێک دیاری دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە.

ئەگەر بڕیاری دادوەر لە دژی بێڵینگهام بێت، ئەوا ئەستێرەکەی مەدرید بەدڵنیاییەوە سزا دەدرێت و یەکێک لە سزاکانیش سڕکردنە بۆ چەند یارییەک، لەکاتێکدا ئێستی بێڵی بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاوە و بەردەتس نییە.

دوای راگەیاندنی بڕیاری کۆتایی دادگا، ریاڵ مەدرید 10 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە و پاش ئەوە ئەگەر تانەکە رەتکرایەوە، سزاکە جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button