ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ باس لە شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەی دوای گۆڵ دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ جاری یەکەم باس لە شێوازی ئاهەنگ گێڕانی دوای گۆڵ کردن دەکات.

دۆن لە کاتی بەشداریکردنی لە کارێکی ریکلامیدا لەگەڵ دەرهێنەرەکە باس لە شێوازی ئاهەن گێڕانی دوای گۆڵ کردن دەکات و دەڵێت ” جارێک لە ئەڵمانیا لەگەڵ چێڵسی یاریمان دەکرد، دوای ئەوەی گۆڵێکم کرد سەربەخۆ ئەو جۆرە ئاهەنگەم گێڕا، خۆشم نازانم چۆن ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات، دواتر لە چەند یارییەک هاندەران داوایان لێکردم کە بە هەمان شێوە ئاهەنگ بگێڕم و ئەوەبوو لەسەر داوای هاندەران ئەم جۆرە ئاهەمگ گێڕانەم هەڵبژارد “.

زۆرێک لە هاندەرانی رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا پێیانوابوو کە ئاهەنگ گێڕانەکەی دۆن بە هۆی کێشەکەی لەگەڵ سێب بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button