سعودیە

وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ریشەوە لە سۆشیاڵ میدیا هەرای ناوەتەوە

یاریگا –

لە سۆشیاڵ میدیا وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوبووەتەوە، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە لە وێنەکە دەردەکەوێت ریشی هێشتووەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، وێنەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ریشەوە بڵاوبووەتەوە لەکاتێکدا هەرگیز هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە هیچ وێنەیەکی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا نەبووە رێشی هەبوو بێت، بەگوێرەی بەدواداچوونی رۆژنامە بەریتانییەکە ئەو وێنەیە بەهۆی ژیری دەستکردەوە دەستکاریی کراوە و وێنە راستەقینەکە نییە.

ئەو وێنەیەی بە ژیری دەستکردەوە دەستکاریی کراوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، کە لە وێنە راستەقینەکەدا دەردەکەوێت دۆن بەبێ ریشە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە سەرەتای ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودییەوە کرد، هەرگیز بە ریشەوە نەبینراوە، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتۆس و ریال مەدرید یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button