ئیسپانیاگرنگترین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی سۆسیداد

یاریگا –

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 22:00 بەکاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی 33ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای خۆسێ لویس مۆنتێرۆ دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد.

بەر لەم یارییە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، 11 خاڵ لەپێش بارسێلۆنای نزیکترین رکابەرییەتی، سۆسیدادیش بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەیە.

هەردوو رۆژنامەی مارکا و ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدریدییان بۆ ئەو یارییە بڵاوکردووەتەوە، بەپێی پێشبینی هەردوو رۆژنامەکە، ئەمشەو ئانچێلۆتی پشوو بە زۆرێک لە یاریزانەکانی دەدات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بەگوێرەی مارکا:

گۆڵپارێز: لونین

بەرگری:
کارڤاخال، رودیگەر، ناچۆ و فران گارسیا

ناوەڕاست:
سێبایۆس، چوامینی و مۆدریچ

هێرشنەر:
ڤینیسیۆس، ئاردا گولەر و دیاز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بەگوێرەی مارکا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بەگوێرەی ئاس:

گۆڵپارێز: لونین

بەرگری:
کارڤاخال، میلیتاو، ناچۆ و فران گارسیا

ناوەڕاست:
چوامینی و مۆدریچ، کاماڤینگا و دیاز

هێرشنەر:
ڤینیسیۆس و خۆسێلو

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بەگوێرەی ئاس

بەگوێرەی هەردوو رۆژنامەکە، کارلۆ ئانچێلۆتی ئەمشەو پشوو بە زۆرێک لە یاریزانەکانی دەدات، چوونکە رۆژی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارێنا دەبنە میوانی بایرن میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button