عێراقکوردستان

سەرهەنگ موحسین دەربارەی کلین شیتەکانی یانەی زاخۆ و عەلی کازم هاتە دەنگ

لە دوای 10 یاری و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2024 یانەی زاخۆ گۆڵی لێ تۆمار کرا نەتوانرا ڕیکۆردی یانەی هەولێر بشکێنن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ عەلی کازم گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی کارەبا وێڕای سەرکەوتنیان گۆڵێکی لێ تۆمار کرا، ئامارەکانی یانەکە و گۆڵپارێزەکە وەستێنران کاتێک یەکەم گۆڵ بوو لە تۆڕی یانەی زاخۆ لە ساڵی 2024 وباس لەوەکرا کەوا زۆرترین کلین شیتە لە مێژووی خولەکانی عێڕاق، دەربارەی ئەم ئامارە سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای یانەی نەجەف لە ئەکاونتی تایبەت بەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هاتە دەنگ و نوسیویەتی:

بەناوی خوا. ژمارە پێوانەیی، ١٣ یاری یەك لە دوای یەك گۆڵخاوێنی، لەمێژووی خولی عێڕاق، هەر بەناوی هەولێر ماوەتەوە، كە خودا بەفەزڵی خۆی، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ ئەم دەستكەوتەی بەمن و هاوكارەكانم بەخشی. باس كردنی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێ، كە ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەكانی عێڕاق، یانەی زاخۆ نزیك بوو ڕیكۆردەكە بشكێنێ وەلێ تەنیا ١٠ یاری یەك لەدوای یەك گۆڵەكەیان بەخاوێنی مایەوە.

تا ئێستاش یانەی زاخۆ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە تەنیا 9 گۆڵە و عەلی کازمی گۆڵپارێزیش لە 23 یاریدا 17 کلین شیتی تۆمار کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button