ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام دوو ژمارە پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 32ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنای کرد و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی بۆ دووەم کلاسیکۆ بەدوای یەک لە کۆتا خولەکەکان گۆڵی بردنەوەی ریال مەدریدی کرد، بەو گۆڵەش دوو ژمارە پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

لەدوای رود ڤان نیستڵرۆی هۆڵەندی لە ساڵی 2007، بێڵینگهام یەکەم یاریزانی ریال مەدریدە لە دوو کلاسیکۆی سەرەتا بەدوای یەک گۆڵی کردووە.

جیا لەوەش جود بوو بە سێیەم یاریزانی مێرێنگی لە سەدەی 21، لە یاری چوون و هاتنی وەرزێکی لالیگا گۆڵی لە بارسێلۆنا کردووە، کە پێشتر ڤان نیستڵڕۆی لە 2007-2006 و کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە 2015-2016 هەمان کاریان کردووە.

ریال لەدرید بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 81 خاڵ، بە جیاوازی 11 خاڵ لەپێش بارسێلۆنا پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بەرێژەیەکی زۆر نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button