ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیبالا بارسێلۆنا و چێڵسی بێهیوا دەکات

متمانەی بە پرۆژەکەی دی رۆسی هەیە

یاریگا –

یانەی رۆمای ئیتاڵی گرێبەستی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی رۆما لەگەڵ دیبالا دەستی بە گفتوگۆ کردووە، تا گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نوێبکەنەوە.

گرێبەستەکەی دیبالا لەگەڵ رۆما لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، گورگەکان دەیانەوێت پارێزگاری لێ بکەن و نایانەوێت دەستبەرداری تواناکانی بن.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن، بەڵام پاولۆ لەژێر رۆشنایی پرۆژەکەی دی رۆسی ئارەزوو دەکات لە یانەکەی خۆی بمێنێتەوە.

ئەستێرە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە رۆما کرد، بە درێسی گورگەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 72 یاری کردووە، 33 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی درووستکردووە.

پاولۆ دیبالا لەگەڵ رۆما

 

بابەتی زیاتر

Back to top button