ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سڵۆت: دەبمە راهێنەری لیڤەرپوول

یاریگا –

ئارنە سڵۆتی راهێنەری یانەی فاینۆردی هۆڵەندی رایگەیاند نزیکە لەوەی ببێت بە راهێنەری لیڤەرپوول.

لە سەرەتای هەفتەی رابردووەەوە لیڤەرپوول لەگەڵ فاینۆرد لە گفتوگۆدایە تا سڵۆت بکات بە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی، راهێنەرە هۆڵەندییەکەش ئاشکرایکرد کە نزیکن لە رێککەوتن.

بڕوام وایە فاینۆرد رێگەم پێدەدات پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکەم، چوونکە هەنگاوێکی مەزن دەبێت بۆ من.

دانوستان لەنێوان هەردوو یانە بەردەوامە، لە فاینۆرد دڵخۆشم، بەڵام پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول دەرفەتێکی خەیاڵییە بۆ من.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، فاینۆرد بۆ دەستبەرداربوون لە سڵۆت داوای 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لیڤەرپوول ئۆفەری یەکەمی بە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە هۆڵەندییەکان کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button