ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید گرێبەستی فیتسێل نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی ئاکسێل فیتسێلی بەلجیکی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی ئاکسێل فیتسێلی ناوەڕاستکاری تیپەکەی نوێدەکاتەوە و لەم هاوینەش دەستبەرداری نابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، هێشتا گرێبەستە نوێیەکە مۆرنەکراوە، بەڵام گفتوگۆکان ئەرێنین، رۆخی بلانکۆس و یاریزانەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی گرێبەستەکە تا هاوینی 2025 نوێبکرێتەوە.

یاریزانە تەمەن 35 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەکەی شاری مەدرید کرد.

بە درێسی ئاتلێتیکۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 89 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button