ئه‌مریکائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بۆڵت لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ کێ هەلدەبژێرێت؟

یاریگا –

یوسێن بۆڵت، ئەستێرەی پێشووی گۆرەپان و مەیدان و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد، دەڵێت هاندەرێکی گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

درەوشاوەیی رۆناڵدۆ لە تۆپی پێ لە ماوەی یاریکردنی لە مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید هاندەر بوو بۆ زۆرێک لە وەرزشوانانی بوارەکانی تر و ئەمەش وایکرد ببێتە یەکێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ.

یوسێن بۆڵت پێشتر چەندین جار رایگەیاندووە کە زۆر حەزی لە مانچێستەر یونایتد و هاندەری ئەم یانە ئینگلیزییە و هەمیشە بەدواداچوون بۆ هەموو یارییەکانی شەیتانە سوورەکان لە پرێمەرلیگ و پاڵەوانەتییەکانیتر دەکات.

ئەم پاڵەوانەی پێشووی ئۆڵۆمپیاد، کە بە خێراترین پیاوی جیهان ناسراوە، لە مەراسیمی خەڵاتکردنی لۆریێس کە بە ئۆسکاری وەرزشی ناسراوە، ئامادە بوو و لەم مەراسیمەدا سەرسام بوونی خۆی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووپات کردەوە.

بۆڵت لەگەڵ بێڵینگهام

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان، بۆڵت رایگەیاند:

بە دڵنیاییەوە من یەکێکم لە هاندەرانی رۆناڵدۆ و ئەم بابەتە لە کەس شاراوە نییە. سەبارەت بە میسیش، مێسی یاریزانێکی زۆر گەورەیە و ناتوانین ئەوە پشتگوێ بخەین. بەڵام من هاندەری رۆناڵدۆم. دەبێت بڵێم بێلینگهامیش نیشانی داوە کە توانای ئەوەی هەیە لە داهاتوودا ببێتە ئەستێرەیەکی دیار.

شەوی رابردوو جود بێڵینگهام لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی لۆریێس بەشدار بوو و توانی خەڵاتی باشترین لاوی هەڵكەوتوو بۆ ساڵی 2024 بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button