ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خۆرخێ مێندێش لە ئاسۆی ریال مەدرید دەردەکەوێتەوە

بەلایەنی کەمە یەکێک لە یاریزانەکانی دەچێتە مێرێنگێ

Yariga App

یاریگا –

ئەو بریکارە بەناوبانگە بەرپرسە لە پڕۆژەی ئەگەریی گەیشتنی جۆزێ مۆرینیۆ، کە ئێستا بەهۆی بارودۆخی هەڵبژاردنەکانەوە خراوەتە دۆخی چاوەڕوانییەوە.

کەشی چاوەڕواننەکراوی هەڵبژاردن کە یانەکە چووەتە ناوی، پرۆسەی گەیشتنی مۆرینیۆی خستووەتە دۆخی راگیرانەوە. بارودۆخەکە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ریال مەدرید لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بە تەواوی روون دەبێتەوە. ئەو گفتوگۆیانەی کە سەرۆکی کاربەڕێکەر فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ دانانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کردبوونی، یەک کەسایەتی سەرەکی لە پشتەوە بوو؛ خۆرخێ مێندێش.

مێندێش جارێکی دیکە لە دەوری ریال مەدرید دەردەکەوێتەوە و بە شێوازێکی تەواو چاوەڕواننەکراو، لە رێگەی گەڕانەوەی ئەو پیاوەی کە بۆ سێ وەرز لەنێوان ساڵانی 2010 و 2012 راهێنەرایەتی یانەکەی کردبوو. مێندێش بڕوای بەو شتە هەبوو کە خەڵکی لە ڤاڵدێبێباس لە سەرەتا بە ئەستەمیان دەزانی؛ گەڕانەوەی مۆرینیۆ. بەڵام پێشنیازەکەی ئەو دەرگایەکی کردەوە کە بە بڕوای بەڕێوەبەرانی ئێستای مەدرید، هەنگاوێکی گونجاو بوو. دوای هەندێک گومان و بینینی کەشی نێو ژووری خۆگۆڕین، بڕیاری کۆتایی لە دوایین رۆژەکانی مانگی نیسان درا.

جۆزێ مۆرینیۆ & خۆرخێ مێندێش

پرۆسەی هەڵبژاردن نە راهێنەرەکە و نە بریکارەکەی لە ویستی کۆتاییهێنان بەو پڕۆژەیەی کە پێشتر پلانی بۆ داڕژابوو و لەسەری رێککەوتبوون، سارد نەکردووەتەوە. ئێستا لە رێگەی مێندێشەوە، چەندین ناو کە بە ئاژانسەکەیەوە پەیوەستن، دەرکەوتوون. لیستی یاریزانەکانی زۆر گەورە و جۆراوجۆرە، ئەگەر فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵبژاردنەکەدا بەرامبەر ئێنریکێ ریکێلمی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، رەنگە هەندێک لەو یاریزانانە بگەنە بێرنابیۆ. مۆرینیۆ ئەوان بە باشی دەناسێت و لیستی گرێبەستە داواکراوەکان لە ئێستاوە ئامادەیە.

ناوە کۆنە ئاشنایەکان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پێپێ، فابیۆ کۆینتراو، خامێس رۆدریگێز و ریکاردۆ کارڤایۆ هەندێک نموونەی ئەو یاریزانانەن کە پێشتر لە رێگەی مێندێشەوە گەیشتنە ریال مەدرید. دوای ماوەیەک دابڕان، ئێستا جارێکی دیکە لێکتێگەیشتن لەنێوان ریال مەدرید و ئەو بریکارەدا هەیە. کات و دەنگی ئەندامانی یانەکە بڕیار دەدات ئایا ئەمە دەبێتە راستی یان نا.

ئەگەرچی مێندێش ماوەیەک لەمەوبەر لە رووی پیشەییەوە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ جیا بووەوە، بەڵام هێشتا نوێنەرایەتی چەندین یاریزانی گەورە دەکات، وەکوو؛ لامین یامال،جواو فێلیکس، ڤیتینیا، جواو نێڤێش برادلی بارکۆلا، رۆبن دیاز و ئەندری لۆنین. جگە لەو یاریزانانە، بۆ چەند مانگێکە لە نوێنەرایەتیکردنی مارکۆ ئاسێنسیۆ لەگەڵ بریکارە کۆنەکەی ئەو یاریزانەدا بەشدارە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ & خۆرخێ مێندێش

سەبارەت بە مۆرینیۆ کە رۆژی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیا ئامادە بوو، مێندێش بە تەواوی ئامادەیە لە دۆخی ئێستای ریال مەدرید تێبگات. چونکە پێدەچێت یانەکە پێویستی بە دانی بڕی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مۆرینیۆ پێش کۆتاییهاتنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان هەبێت، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مێندێش ئامادەیە خۆی ئەو پارەیە بە شێوەیەکی کاتی دابین بکات.

دوو هاوین لەمەوبەر، مێندێش دەرگای بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لێنی یۆرۆش بە کراوەیی هێشتەوە، بەڵام ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە لە کۆتاییدا ئۆفەرەکەی مانچێستەر یونایتدی هەڵبژارد. ئەو بڕیارە لە ڤاڵدێبێباس خوازراو نەبوو، هەرچەندە بە رەچاوکردنی ئاستی ئێستای ئەو بەرگریکارە، ئەم بابەتە چیدیکە گرنگییەکی ئەوتۆی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button