ئه‌وروپا

نەیمار لە لیستی یاریزانەكانی پاریس دوورخرایەوە بۆ یاریە دۆستانەكەیان

یاریگا- تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی یانەكەی لە لیستی یاریزانەكانی دورخستەوە بۆ ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانە بەرامبەر نۆرنبێرگی ئەڵمانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پاریس سان جێرمان لە یاریەكی دۆستانەدا ڕووبەڕووی نۆرنبێرگ دەبێتەوە بۆ ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ.

یاریزانە بەڕازیلیەكە بە ئامادەنەبوونی لە لیستەكەدا زیاتر گومان دەكرێت لە داهاتووی و بە نا ڕوونی دەمێنێتەوە.

لیستی یاریزانەكانی پاریس: ئۆشیش، ئاریۆلا، باكر، بێرنات، دراكسلەر، ، دیالۆ، جۆكلۆ، هیمانز، هێرێرا، ئینونست، جیسی، كیهریر، كوارزاوا، كواسی، مباپێ ، مبی سوا، میلر، نسوكی، سارابیا، توفیقی، تراپ، ڤێراتی، زاجر.

بابەتی زیاتر

Back to top button