فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس تۆڵەی ئێمباپێ لە ئیتانی برای دەکاتەوە!

یاریگا –

وا دیارە بڕیاری چوونی کیلیان ئێمباپێ هەروا ئاسان تێنەپەڕیوە بەسەر بەرپرسانی پاریس سان جێرمان، هەر بۆیە بەوەوە نەوەستاون کە لە زۆر یاریدا کیلیان لەسەر کورسی یەدەک دانیشێنن، بەڵکو بە بیرکردنەوەکانیشیاندا چوونەتەوە بۆ هێشتنەوەی ئیتانی برای لە یانەکە.

مانگی فێبرایەر بوو ئێمباپێ ناسر خلێفی و هاندەرانی یانەکەی بێ هیوا کرد بەوەی گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و هاوین باخچەی شازادەکان جێ دەهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس لە RMC Sport، کارگێڕی پی ئێس جی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیتان وەستاندووە لەوەتەی بڕیارەکەی کیلیانی برایەوە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆ هەبوو کیلیان بتوانێت کارگێڕی ریاڵ مەدرید، کە بە شێوەیەکی نیمچە فەرمی پەیوەندی کردنی بەو یانەیەوە یەکلا بووەتەوە، قایل بکات لەگەڵ خۆیدا ئیتانیش بهێننە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. بەڵام ئەو رۆژنامەنووسە زانیاریی جیاوازتری بڵاو کردووەتەوە.

فابریس ئاشکرای کردووە کە لە دەرەنجامی هەڵوێستەکەی پاریس، چەند یانەیەک لە ئەڵمانیا، ئیسپانیا و فەرەنسا چاودێری دەکەن، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ریاڵ مەدرید لەو یانانە بێت.

ئیتانی ١٧ ساڵ لە ناوەڕاست یاری دەکات و دیسەمبەری ساڵی رابردوو یەکەم یاریی پیشەگەرێتی خۆی بە درێسی پاریسەوە ئەنجام دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button