ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێکانی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی پێکانی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی راگەیاند، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی رانەگەیاندووە.

دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشکیی ریال مەدریدەوە بۆ یاریزانمان کیلیان ئێمباپێ کران، دەرکەوتووە کە بەشی پشتەوەی ماسوولکەی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و چاودێری پڕۆسەی چاکبوونەوەکەی دەکرێت.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئێل موندۆ، ئێمباپێ لە یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل یاریی ناکات، بەڵام ریال مەدرید هیوایەکی کەمی هەیە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بۆ کلاسیکۆ بگەڕێتەوە.

کیلیان ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر ریال بێتیس بەهۆی هەستکردن بە ئازار یارییەکەی تەواو نەکرد و بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

مەترسی ئەوە هەبوو ئەم وەرزە بۆ ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە کۆتایی هاتبێت، بەڵام دەرکەوتووە پێکانەکەی زۆر سەخت نییە و ئەگەری هەیە بەشداریی کلاسیکۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button