ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پێرێز بۆمبەکە دەتەقێنێتەوە؛ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ راهێنەرەکە دەستپێدەکات

بەربژێرێکی بەهێزە

Yariga App

یاریگا –

لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەکرێت کە راهێنەرەکە دوای مۆندیال بەربژێرە بۆ سەرپەرتیکردنی ریال مەدرید.

دوای ماڵئاواییکردنی ریال مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئالڤارۆ ئاربێلوا وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەکە نابێت، میدیا ئیسپانییەکانیش باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی تیمەکە بە جیاوازی 11 خاڵ لە دوای یانەی بارسێلۆناوەیە لە لالیگا، یانەکە لە ئێستاوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە ناوی بە چەند جێگرەوەیەک بەستراوەتەوە.

بەربژێرە دیارەکان بۆ جێگرتنەوەی ئاربێلوا

لە نێو ئەو ناوانەی کە لە لایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە ئاماژەیان پێکراوە، ناوی لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەیە. بەگوێرەی هەواڵەکانی رۆژنامەی ئێل موندۆ، سکالۆنی یەکێکە لەو بەربژێرانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لە پاڵ چەند ناوێکی دیکەی وەکوو: یۆرگن کڵۆپ، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، دیدیێ دیشامپ و جۆزێ مۆرینۆ.

سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە نموونەییترین راهێنەر بۆ ریال مەدرید، دەبێت خاوەنی سەرکەوتنی گەورەی نێودەوڵەتی بێت، سەرکردایەتییەکی بەهێز و توانای بەڕێوەبردنی ژووری خۆگۆڕینی پڕ لە ئەستێرەی هەبێت. سکالۆنی وەکوو راهێنەرێکی براوەی مۆندیال بە گونجاو بۆ ئەو وەسفە دەبینرێت.

ئێستاش یەکێکی دیکە لە میدیا دیارەکانی ئیسپانیا، کۆپێ، بڵاوی کردووەتەوە کە ریال مەدرید پەیوەندیی راستەوخۆی بە لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتینەوە کردووە و فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر لە بژاردەکانی خۆی دەکاتەوە.


هەڵوێستی سکالۆنی دەربارەی داهاتووی

سەبارەت بە داهاتووی دوای مۆندیالی 2026، سکالۆنی پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئایا لەگەڵ ئەرجەنتین بەردەوام دەبێت یان نا. لە لێدوانەکانی دواییدا جەختی لەوە کردەوە کە سەرنجی تەنیا لەسەر هەڵبژاردەی نیشتمانی و پاڵەوانییەتییە گەورەکەیە، داهاتووی درێژخایەنی خۆشی بە ئەگەرێکی کراوە جێهێشتووە.

سکالۆنی دانی بەوەدانا کە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێگەیەکی تایبەت و ناوازەیە، بەڵام ئەگەری دیکەی دوای مۆندیالی رەتنەکردەوە و رایگەیاند کە بڕیارەکان دەربارەی داهاتووی دواتر دەدرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button