ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ماسکێرانۆ یەکەم گۆڵی کرد

یاریگا –

لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆ خافێر ماسکێرانۆ تاکە گۆڵەکەی خۆی کرد بە درێسی بارسێلۆنا کرد.

7 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ماسکێرانۆی ئەرجەنتینی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ بارسێلۆنا کرد، کە ئەو گۆڵە تاکە گۆڵی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بوو بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە.

لە یارییەکانی گەڕی 34ـی وەرزی 2016/17ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئۆساسۆنای کرد و یارییەکەی 7-1 بردەوە.

لە خولەکی 67ـی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ بارسا هەژمارکرا، یاریزانان و ستافی راهێنەران داوایانکرد ماسکێرانۆ لێدانەکە لێبدات تا یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی بارسێلۆنا بکات.

بەرگریکارەکەی تانگۆ چووە سەر تۆپ و هەمووان بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی شووتەکەی بوون، لەگەڵ لێدانی شووتەکەو کردنی یەکەم گۆڵ بۆ یانەکە کاردانەوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش سەرتاپای یاریگای داگرت و ماسکی خۆی و هەمووانی دڵخۆشکرد.

ماسکێرانۆ 8 وەرز یاری بۆ بارسێلۆنا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 334 یاری کردووە، یەک گۆڵی کردووە و هەشت گۆڵیشی بۆ بارسا درووستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، پێنج نازناوی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button