فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس پلانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئینتەر میلان داناوە

یاریگا –

پاریس سان جێرمان دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە دوای شکستهێنانی کارگێڕی یانەکە لە هێشتنەوەی کیلیان ئێمباپێ. هەر بۆیە پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی بەرچاو چڕ کردووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر کەوتە میدیاکانەوە کە پی ئێس جی بە بڕە پارەیەکی زۆرەوە (200 ملیۆن یۆرۆ) دەیانەوێ لە لامین یاماڵی گەوهەری بارسێلۆنا بچنە پێشەوە و بیکەن بە دووەم گرانترین گواستنەوەی یاریزانان. بەڵام بارسا بە ناراستەوخۆ هاتە دەنگ و لاوە ئیسپانییەکەی بە “هێڵی سوور” ناوبرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی (یەک ملیار یۆرۆ) بە بیری رکابەرە فەرەنسیەکەیدا هێنایەوە.

لە نوێترین زانیارییدا کە پێگەی ریپەڵیکای ئیتاڵی بڵاوی کردووەتەوە، پاریسیەکان ئەم جارە پلانەکانیان بە ئاراستەی مارکۆس تورامی ئینتەر میلانە تا هاوکاریان بێت لە پڕکردنەوەی شوێنەکەی ئێمباپێ.

پاریس لەم پلانەیاندا خەرجیەکی زۆریان ناکەوێتە ئەستۆ لەچاو یامالدا.

ئەو سەرچاوە نووسیویەتی کە پێشکەشکردنی 55 ملیۆن یۆرۆ رەنگە ئینتەر قایل بکات بە فرۆشتنی تورام. لە کاتێکدا دەنگۆ هەبوو بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 95 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ ئەو زانیارییەی رەتکردەوە.

سەرچاوەیەکی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە یاریزانە فەرەنسیەکە هاوینی رابردوو نیازەکانی پاریسی شکست پێهێنا و رەتی کردەوە پەیوەندی بەو یانەی وڵاتەکەیەوە بکات. رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵیش بڵاوی کردووەتەوە کە لایەنی پاریسی هێشتا بەردەوامن لە خواستەکانیان بۆ گواستنەوەی تورام.

گۆڵکارە فەرەنسیەکە لەم وەرزەی سێریائەیدا دووانەیەکی مەترسیداریان پێکهێنابوو لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز و بردنەوەی نازاناوەکە بۆ نێرازۆری. تورام توانیویەتی لە 31 یاریدا 12 گۆڵ تۆمار بکات لە خولی ئیتاڵی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button