ئیسپانیاگرنگترین

پاریس یاریزانێکی بارسای کردووەتە ئامانج و دەیکات بە دووەم گرانترین یاریزانی مێژوو!

یاریگا –

پاریس سان جێرمان بۆمبێکی قورسی خستووەتە نێو ماڵی بارسێلۆناوە و یاریزانێکی کەتەلۆنیەکانی بە بڕە پارەیەکی زۆرەوە کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لۆ پاریسیان کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە و زۆرێک لە میدیا جیهانییەکانیش بایەخیان پێدا، یانەکەی پایتەختی فەرەنسا لامین یامالی خستووەتە ژێر رادارەکانیەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بدات.

لە درێژەی زانیارییەکەیشدا هاتووە، کە لویس ئێنریکی بەهای یاریزانەکە دەزانێت و پەیوەندیە باشەکانیشی لەگەڵ خۆرخێ مێندێزی بریکاری یامال هاوکاری پلانەکەی پاریس دەکات.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە باری قایلبوونی خودی یاریزانە لاوەکە بە دەستەوارەکەی پی ئێس جی، ئەوا ڕاستەوخۆ گفتوگۆکان دەستپێدەکەن.

ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕە پارەیە، یامالی تەمەن 16 ساڵ دەکاتە دووەم گرانترین یاریزانی مێژوو لە دوای نێیمار داسیلڤا کە هەر پارسیەکان لە کامپنوەوە گواستیانەوە بۆ باخچەی شازادەکان لە ساڵی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ.

ناسر خلێفی دەیەوێ بەو هەنگاوە دڵی هاندەرانی پاریس ئاشت بکاتەوە کە نەیتوانی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکە بهێڵێتەوە و لە بەرانبەر خواستەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزدا ئاڵای سپی هەڵکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button