فه‌ره‌نسا

مارکینیۆس ریکۆردێکی مێژوویی پاریس سان جێرمانی شکاند

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری نێوان پاریس سان جێرمان و لیۆن دا، مارکینیۆس بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری لە مێژوودا بە درێسی پاریسەوە.

پاریس بە بێ ئێمباپێ توانیی 4-1 شکست بە لیۆن بهێنێت لەو یارییەی گۆنسالۆ رامۆس دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام ئەوەی کە چەپڵەرێزان کرا  لەلایەن هاندەرانەوە، مارکینیۆس بوو کاتێک یاریگای جێهێشت، بەهۆی شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی ژان مارک پیلۆرگێت و بە 436 یاری ئێستا خاوەنی زۆرترین یارییە لە مێژوودا بە درێسی ئەو یانەیەوە.

مارکینیۆس لە 2013دا لە رۆمای ئیتاڵییەوەگوێزرایەوە پاریس و ماوەی 11 ساڵە لە باخچەی شازادەکان یاری دەکات و چاوەڕواندەکرێت وەرزی داهاتووش لە یانەکە بمێنێتەوە.

ژان مارک لە نێوان ساڵانی 1975 – 1989 دا یاریزانی پاریس بووە و بەهەمان شێوەی مارکینیۆس لە هێڵی بەرگری یاری کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button