ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لویس ئێنریکێ: هیچ یانەیەک لە ئەوروپا خشتەی یارییەکانی لە ئێمە خراپتر نەبووە

"ئێمە بە بەرگرییەکی پۆڵاینەوە ئامادەین"

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمان، پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئارسیناڵ کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا متمانەی تەواوی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکە راگەیاند.

ئێنریکێ کە ساڵی 2015 لەگەڵ بارسێلۆنا و وەرزی رابردووش لەگەڵ پاریس نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، ئێستا بەدوای سێیەم تاجی ئەوروپیدا دەگەڕێت.

سەرچاوەی متمانەی پاریس

متمانەی ئێمە لە دوو شتەوە سەرچاوە دەگرێت؛ ئێمە پاڵەوانی وەرزی رابردووین و بەرگەی یەکێک لە قورسترین خشتەی یارییەکانمان گرتووە کە هیچ یانەیەکی ئەوروپی لەم دوو ساڵەی دواییدا رووبەڕووی نەبووەتەوە. ئەم جەنجاڵییە وایکرد چەند یارییەک بدۆڕێنین، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمەی زۆر بەهێزتر کرد. هیوادارم سبەی ئاهەنگێکی گەورەی تۆپی پێ بێت و ئەو تیمەی باشترینە نازناوەکە بباتەوە.

دەربارەی پێکانەکان

ئەشرەف حەکیمی و نونۆ مێندێش لە دۆخێکی جەستەیی زۆر باشدان و بۆ یارییەکەی سبەی بەردەست دەبن.

کێ پاڵێوراوی سەرەکییە؟

 ئەستەمە لە یاریی کۆتایی باس لە پاڵێوراوی سەرەکی بکەیت. یارییەکەی ساڵی رابردوو بە تەواوی پێشبینینەکراو بوو، تۆپی پێش هەر وایە. پێم وانییە هیچ کامیان لەوی دیکە باشتر بێت، بەڵکوو خاڵی یەکلاییکەرەوە لە وردەکارییە بچووکەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو پەستانەدایە کە یارییەکی لەم شێوەیە دروستیدەکات

ئارسیناڵ و جیاوازیی شێوازی یاریکردن

بە بڕوای من، ئارسیناڵ باشترین و دیارترین یانەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بووە و بە تەواوی شایستەی بردنەوەی نازناوەکەیان بوون. سەبارەت بە شێوازی یاریکردنیشمان، زیاتر لەوەی پێچەوانەی یەکتر بین، ئێمە دوو تیمین بیرۆکەی هاوشێوەمان هەیە بەڵام بە رێگای جیاوازدا پێی دەگەین؛ ئەوان بە هێزی هێرشبردن دەدرەوشێنەوە، ئێمەش بە پتەوی و جێگیریی هێڵی بەرگریمان جیادەکرێینەوە.

رێگای قورسی گەیشتن بە کۆتایی

ئەگەر تەنیا یەک سات هەڵبژێرم، ئەوا یارییە 5-4ـەکە هەڵدەبژێرم. راستە یاریی گەڕانەوە بە یەکسانبوون کۆتاییهات، بەڵام ئەوە ئەو رووبەڕووبوونەوەیە بوو کە زۆرترین چێژم لێ بینی لە تەواوی چامپیۆنزلیگدا. گەیشتن بە دووەم یاریی کۆتایی لەسەریەک زۆر تایبەتە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەرامبەر چێڵسی، مۆناکۆ و لیڤەرپوول ئاستی راستەقینەی خۆمان سەلماند.

بابەتی زیاتر

Back to top button