
یاریگا –
لە ساڵی 2022 پاریس سان جێرمان لەلایەن یوێفاوە ئاگادارکرایەوە و سزادرا، بەڵام یانەکە ساڵ بە ساڵ کورتهێنانە داراییەکانی کەمکردووەتەوە و ئێستا مەترسی سزاکانی یاسای یاریی دارایی خاوێنی بە تەواوی لەسەر خۆی لابردووە.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یانە پاریسییەکە لەپاڵ کێبڕکێ وەرزشییەکانی لەسەر ئاستی ئەوروپا، توانیویەتی لە گۆڕانکارییە ئابوورییەکانیدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.
Alors qu’il avait été épinglé par l’UEFA en 2022, le PSG a depuis diminué son déficit chaque année, voyant la perspective de sanctions dans le cadre du fair-play financier s’éloigner très nettement. https://t.co/yb4NuEkXYd pic.twitter.com/p219R2RYMO
— L’Équipe (@lequipe) May 24, 2026
لە ئەیلوولی ساڵی 2022، بەهۆی تێپەڕاندنی سنووری خەرجییەکان، دەستەی کۆنتڕۆڵی دارایی یانەکان لە یوێفا، بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر پاریسدا سەپاند. یانەکە ناچار کرا رێککەوتنێکی دانوستاندن واژۆ بکات کە ئامانجی روونی بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی تێدابوو، بەگوێرەی یاساکانیش نابێت کورتهێنان لە سێ وەرزدا لە 60 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕێت. لە ماوەی سێ وەرزی رابردوو، پاریس سان جێرمان بە شێوەیەکی بەرچاو زیانەکانی کەمکردووەتەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکانی دەستەی نیشتمانی بۆ کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبردن زیانەکان بە رێژەی لە %60 کەمیکردووە.
ئەم پێشکەوتنەش لەلایەن یوێفاوە کەمێک پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، چونکە رێگە دەدرێت بەشێک لە وەبەرهێنانەکان لەو کۆی گشتییە دەربکرێن. بەم شێوەیەش، پاریس سان جێرمان بەبێ هیچ زیانێکی گەورە لە قۆناخی چاودێرییە توندە داراییەکان دەربازی دەبێت.



