فه‌ره‌نساگرنگترین

ئیمپراتۆرییەتی لویس ئێنریکێ؛ چواردەیەمین خولی فەرەنسی لە گیرفانی پاریسدایە

لوچۆ چاوی لە نازناوی دوازدەیەمە لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا

Yariga App

یاریگا –

سەردەمێکی نوێ لە تۆپی پێی فەرەنسا نووسراوەتەوە، ئەویش سەردەمی لوچۆیە.

لویس ئێنریکێ، ئەو راهێنەرە ئیسپانییەی لە تەمموزی ساڵی 2023ـەوە هاتووەتە پاریس، شەوی رابردوو سێیەم نازناوی لەسەر یەکی لیگ وەنی بۆ یانەکە مسۆگەر کرد دوای سەرکەوتنیان بەسەر لانس 2-0.

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان

ئامارەکان دەدوێن
 ئێنریکێ تەنیا راهێنەر نییە، بەڵکو بووەتە پاشای پاریس. لەوەتەی دەستبەکاربووە، ژمارەکان باوەڕپێنەکراون؛

  • 121 سەرکەوتن؛ رێژەی لە %70.2ـی یارییەکانی بردووەتەوە.

  • تەنیا 24 شکست؛ لە ماوەی سێ ساڵدا، ئەو ژمارە لە شکست نیشانەی جێگیرییەکی پۆڵایینە.

هەروەها 3 خولی فەرەنسی، 3 سوپەری فەرەنسی، یەکەم چامپیۆنزلیگ لە مێژووی یانەکە ، هەروەها نازناوی جامی جیهانی یانەکانی و سوپەری ئەوروپی بردووەتەوە.

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵن، کە ئێنریکێ دەیەوێت بە بەدەستهێنانی دووەم نازناوی ئەوروپی بۆ پاریس، ناوی خۆی وەک گەورەترین راهێنەری مێژووی خولەکە بنووسێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button