ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤی بۆ کڕینی پۆگبا، هانا بۆ کۆمپانیای ئەدیداس دەبات!

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیی بیری لە ڕێگەچارەیەکیتر کردۆتەوە بۆ کڕینی پۆڵ پۆگبا لە یانەی مانچستەر یونایتد.

بە گوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، یانە ئیتاڵییەکە هانای بردووە بە کۆمپانیای ئەدیداسی وەرزشیی کە هەندێک هاوکاریی ماددیی یانەکە بکات بۆ لە دابینکردنی بڕەپارەیەک تا بتوانن یاریزانەکەی هێڵی ناوەڕاست لە مامچستەر یونایتد بکڕنەوە.

کۆمپانیای ئەدیداس سپۆنسەریی وەرزشیی ئەستێرە فەڕەنسییەکەیە و هاوکات تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ بیانکۆنێریدا هەیە بە بڕی 408 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەپێی هەواڵی کۆریێری دی لۆ سپۆرتی ئیتاڵیی کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانییش زانیارییەکانی بڵاو کردۆتەوە.

ئەوەش بڵاو کراوەتەوە کە شەیتانەسوورەکان بەهای پۆگبایان لە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی 2016 بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤیان کڕی.

پۆگبای تەمەن 26 ساڵ بەپەرۆشە بۆ جێهێشتنی ئۆڵدترافۆرد و ئەوەی ڕاگەیاندووە. لە ماوەکانی ڕابردوودا بە توندی ناوی بوسترابووە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، بەڵام هیچ نیازێکی ڕوون لە یانە ئیسپانییەکەوە نەبینرا بۆ کڕینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button