ئینگلتەراگرنگترین

ئاماری راهێنەرە هۆڵەندیەکان لە پریمەرلیگ چی بە ئاڕنی سڵۆت دەڵێ؟

یاریگا –

ئێستا ناوی ئاڕنی سڵۆت بەهێزترین ناوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دوای رۆیشتنی یەکجارەکی یۆرگن کڵۆپ لە یانەکە.

پێشتر راهێەنەرەکانی دیکەی وەک چابی ئاڵۆنسۆ و روبن ئامۆریم دیارترین بەربژێرەکان بوون دەنگۆی وەرگرتنی پۆستەکەیان هەبوو.

راهێنەرایەتیکردنی ڕێدز هەروا ئەرکێکی ئاسان نابێت، جگە لە گەورەیی ناوی یانەکە، بەڵکوو دوای ئەو ناسنامە تایبەتەی كڵۆپ لە ماوەی نۆ ساڵەی کارکردنیدا بۆی دروست کرد. ئەوە بۆ راهێنەرە هۆڵەندییەکان رەنگە ئاڵنگارییەکە دوو جار قورستر بێت، بەوپێیەی پاشخانێکی دەوڵەمەندیان لە خولەکە نییە. بەپێچەوانەوە لە خولەکانیتر باشتر خۆیان سەلماندووە.

ئامارەکان پێمان دەڵێن لە کۆی 9 راهێنەری هۆڵەندی لە مێژووی پریمەرلیگ، کە ناوە دیارەکانی وەک لویس ڤان گال، رۆناڵد کومان، رود گولێت گۆوس هیدینک لەگەڵ یانە جیاوازەکانی ئەو خولەدا بە هەموویانەوە تەنها 3 نازناویان بردووتەوە!

پێگەی کووورەی عەرەبی ئامارەکەی بڵاو کردووتەوە و پیشانی داوە کە سەرجەم ئەو نۆ راهێنەرە توانیویانە تەنها دوو جار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جارێک جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکان ببەنەوە بەبێ پریمەرلیگ کە مەرجە قورسەکەیە بۆ هەر راهێنەرێک.

ئێستا ئاڕنی سڵۆتی راهێنەری فاینۆرد نزیکە لەوەی گرەوێکی قورسی لەگەڵدا بکرێت و ئەزموونە سەرکەوتووەکەی لە هۆڵەنداوە بگوازێتەوە بۆ ئانفیڵد. ئەوە لە کاتێکدایە ئاست و توانای ئایاکسی سەردەمی ئێریک تین هاگیش بە جۆرێک بوو، مانچێستەرییەکان وەک “هەنگویان لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە” شاگەشکە بوو بوون بە هاتنی بۆ ئۆڵدترافۆرد و گەیاندنی یانەکەیان بە سەکۆی نازناوەکان. بەڵام چاوەڕوانییەکانیان هەرزوو ئاوەژۆ بووەوە دوای تەنها دوو ساڵ لە هاتنی تین هاگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button